پێدانی كاتژمێری كارەبای حكومی بۆمانگی نۆ ئاشكرا دەكرێت

09/09/2019 - 14:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: وەزارەتی كارەبا لەم مانگەدا دەتوانێت ڕۆژانە 18 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان بدات.

 

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند: بەزیادكردنی بەرهەمهێنان و ڕێگەگرتن لە بەفیڕۆچوونی كارەبای ئێمە بەردەوام كار لەسەر زیادكردنی پێدانی كارەبا دەكەین، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا دەگەیەنینە سەروو 18 كاتژمێر واتە دوو كاتژمێری زیاتر لەمانگی ڕابردوو.

 

هەروەها وتیشی: بەرهەمهێنانی كارەبا لە ئێستادا لە نێوان 3250 بۆ 3500 مێگاواتە بەڵام خواست لەسەر كارەبا لەلایەن 4500 مێگاوات كارەبایە.