شاندێكی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

09/09/2019 - 15:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بڕیارە كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە شاندێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بكات و گفتوگۆ لەسەر كاروبەرنامەی پەرلەمانی كوردستان و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەكرێت.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 9-9- 2019 شاندێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانی یەكێتی لەشاری سلێمانی كردو لەدوای كۆبونەوەكە ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەكی سەردانەكانمان بۆلای لایەنە سیاسییەكان، بۆ وەرگرتنی پشتیوانیانە بۆ پەرلەمان چونكە دەبێت پەرلەمان ڕۆڵی هەبێت تا زەمینەیەكی لەبار بۆ چارەسەری كێشەكان بڕەخێسنێدرێت، ئەركی هەرە سەرەكیشمان چاكسازیە كە بۆئەو مەبەستەش پشتیوانی لایەنەكانمان پێویستە.

 

بەپێی كارنامەی سەردانی شاندەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بِریارە كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بكات و گفتوگۆ لەسەر كاروبەرنامەی پەرلەمانی كوردستان و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا دەكرێت.