نارنجۆکێک هەڵدرایە ناو بینای بنکەیەکی پۆلیسی خورماڵ

10/09/2019 - 09:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەسالح


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردو لە ناحیەی خورماڵ نارنجۆكیكی دەستی فڕێ دەدرێتە ناوبینای بنكەی پولیسی خورماڵ.


بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند : شەوی ڕابردوو لە ناحیەی خورماڵ نارنجۆكیكی دەستی فڕێ درایە ناو بینای بنكەی پولیسی خورماڵ و لە بەڕیوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ تەقیتەوەو هیچ زیانیكی گیانی لێ نەكەوتوەتەوە .

ڕاشیگەیاند : دوسیەی لێكوڵینەوەی بۆ ڕوداوەكە ڕێكخراوە و بەدواداچون بۆ ڕووداوەكە دەكرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی كەسی تۆمەتبار.