ڕێگای سەرەكی سلێمانی– كەركوك داخرا

10/09/2019 - 11:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە پیشەوەرانی‌ سنووری‌ ناحیەی‌ بازیان گردبونەوەو ڕێگای سەرەكی سلێمانی –كەركوكیان داخست.


پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ سێ شەممە 10-9-2019 پیشەوەرانی‌ سنووری‌ ناحیەی‌ بازیان بەهۆی‌ جێبەجێنەكردنی‌ داواكارییەكانیان گردبونەوەو رێگای سەرەكی سلێمانی –كەركوكیان داخست.


پیشەوەرانی‌ سنووری‌ ناحیەی‌ بازیان چەندین ساڵە ناوچەیەكی پیشەسازییان بۆ دیاریكراوە و زەوییان پێدراوە، بەڵام هیچ خزمەتگوزارییەكی بۆ نەكراوەو بەوهۆیەوە ناتوانن بچن لەسەر ئەو زەویەی بۆیان دیاریكراوە دوكان دروست بكەن.


هەروەها پیشەوەرانی‌ سنووری‌ ناحیەی‌ بازیان بە توندی هۆشداری دەدەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان ڕێگەی دیكە دەگرنەبەر.