ئەمڕۆ گۆڕان سەرۆك و سكرتێر و جێگری سەرۆك هەڵدەبژێرێت

12/09/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك و سكرتێر و جێگری سەرۆكی جڤاتەكە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-9-2019 جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە و تیایدا بە دەنگدان سەرۆك و سكرتێر و جێگری سەرۆكی جڤاتەكە هەڵدەبژێرن.

 

بەپێی زانیاریەكان دڵخواز كاكەڕەش و جەمال محەمەد كاندیدن بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ جڤات و، كوردە چاوشین و نەسرین جەمال كاندیدن بۆ پۆستی‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌، پێشڕەو رەئوف بێ ركابەر خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سكرتێری‌ جڤات كاندید كردووە، بۆ ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنیش هەریەكە لە جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی‌، جەمال حاجی‌ محەمەد، ئاراس وەلی‌ ، ئارام شێخ محەمەد، عەدنان عوسمان، چالاك موهەندیس، خەلیل سەركانی‌ خۆیان كاندید بكەن.

 

بۆ سكرتێری جڤاتی نیشیمانی دوێنێ چوارشەممە عەدنان عوسمان،پەرلەمانتاری خولی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان فۆڕمی خۆ كاندیدكردنی بۆ ئەو پۆستەپڕكردەوەتەوەو خۆی كاندید دەكات.