بۆكان... ئافرەتێك خۆی دەسوتێنێت و گیان لەدەست دەدات

12/09/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: ژنێكی لاوی خەڵكی بۆكان كە پێشتر خۆی سوتاندبوو بە هۆی زۆری سوتاویەكەی گیانی لە دەست دا.

 

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: دوێنێ‌ چوارشەممە 11-9-2019 ژنێكی خەڵكی بۆكان بە ناوی (بەیانە مام كەریمی) بە هۆی سووتانەوە لەنەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: ژنەكە دایكی منداڵێكی تەمەن ٤ ساڵانەو دوو ڕۆژ پێشتر بە هۆی كێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

 

جێگەی ئاماژەیە لە سەرەتای ساڵی 2019 وە تا ئێستا 95 ژن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.