هەولێر... پارێزگاری نوێ دەستنیشانكرا

12/09/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كەمێك پێش ئێستا ئەجوومەنی پارێزگای هەولێركۆبوەوەو پارێزگارێكی نوێیان بۆ هەولێر هەڵبژار دوای دەستلەكاركێشانەوەی نەوزاد هادی لەپۆستی پارێزگاری هەولێر.

فرسەت سۆفی، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستانی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر  لە كۆی 28 دەنگ توانی 27 دەنگ بەدەست بهێنێت بەمەش متمانەی پێدراو ناوی ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت و دواتر فەرمانی دەستبەكاربونی بۆ دەردەكرێت.