پۆستە نوێییەكەی نەوزاد هادی ئاشكرا دەكرێت

12/09/2019 - 14:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردودا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ر ۆژنامەنوسیدا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە لەئێستادا ئەو پۆستە كەبریارە لە داهاتوودا وەری گریت ئاشكرا بووە.


بەپیی ئەوزانیارییانەی كەلە سەرچاوە هەواڵیەكانەوە بڵاو كراونەتەوە ،پۆستی نوێی نەوزدا هادی، ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێمە بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا.


هەربەپێی زانیارییەكان جێگری پارێزگاری هەولێر، جارێ لە شوێنەكەی خۆی دەمێنێتەوە.


وابریاریشە لەماوەی چەند مانگێكدا چارەنووسی ( ٧٨ ) بەڕێوبەری گشتیی و بەرێوبەری بەڕیوبەرایەتییەكانی سنووری پارێزگاری هەولێر، یەكلای بكرێتەوە زۆربەیان ئاڵگۆڕیان پێدەكرێت .


جێگەی ئاماژەیە و بەڕێوبەر هەیە زیاتر لە ( ١٧ ) ساڵە لە پۆستەكەیەتی و بەر لەوەی نەوزاد هادی ببێتە پارێزگار.