هەڵەبجە...سێ كەس بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیردەكرێن،پارەدزراوەكەی كەمئەندامان دەگەڕێنرێتەوە

12/09/2019 - 15:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، بەتۆمەتی دزیكردن لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە ۳ تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بەدزیكردن، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە بەندكراون بەپێی مادەی ٤٤٦ی یاسای سزادانی عێراقی.


هاوكات وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت كە بەتۆمەتی بردنی پارەی فەرمانگەیەكی حكومی تۆمەتبارێكی ژن دەستگیر كرا كە هەستابوو بە بردنی بڕی ۱۸٤٫٤۰۰٫۰۰۰ سەد و هەشتا و چوار ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار.


راشیگەیاندوە" بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە ئەوكارمەندە بەند كراوەو بەپێی ماددەی یاسایی ۳۱٥ی یاسای سزادانی عێراقی و پاش بەند كردنی ئەو بڕە پارەیەی گەڕاندەوە و لەئێستادا بەند كراوە لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە.

 

ئەلبوومی وێنەکان