له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان حكومه‌ت بڕیاری راگرتنی سزایه‌كی دا

12/09/2019 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
لەبارەی ڕاگرتنی سزای ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان بەڕێوەبەری ئاویش ڕایدەگەیەنێت تائێستا سزای هیچ ماڵێك بەهۆی نەبەستنی پێوەی ئاوەوە نه‌داوه‌.
 
سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕاگەیاند، "تائێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە، هیچ بڕیارێكمان لەبارەی ڕاگرتنی سزای ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستوە بۆ نەهاتوە، هەركاتێكیش بڕیارێكی لەوشێوەیەمان بۆبێت، ئێمەش بڕیارەكە جێبەجێدەكەین".
 
وتیشی:"تائێستا سزای هیچ ماڵێك بەهۆی نەبەستنی پێوەری ئاوەوە كە سزاكەی غەرامەكردنە بە ١٠٠ هەزار دینار نەدراوە، چونكە خوێندنەوەی پێوەرەكە دەستیپێنەكردوەو چاوەڕێی بڕیاری دیاریكردنی خوێندنەوەی پێوەرەكەین".
 
پێشتریش جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردبوو، بڕیاردراوە بەڕاگرتنی سزادانی ئەوكەسانەی پێوەریان نەبەستوەو هەروەك بڕیاریشدراوە پێداچونەوە بەو سیستمەدا بكرێت لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان.