وێنه‌.. 10 نوسه‌ری لاو خه‌ڵاتی لاوی ساڵیان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ پێبه‌خشرا

12/09/2019 - 15:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

شه‌شه‌مین خه‌ڵاتی لاوی ساڵ له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ ساڵی 2019 به‌رێوه‌چوو . تیایدا 10 کەس وەک لاوی ساڵ دەستنیانکران و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا .

خه‌ڵاته‌كه‌ ساڵانه‌ ئۆفیسی چه‌مچه‌ماڵی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان ده‌یبه‌خشێت به‌و لاوانه‌ی رۆڵیان له‌ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بووه‌ .

شوان مەدحەت لێپرسراوی ئۆفیسی چه‌مچه‌ماڵی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان بە سپێدەی ڕاگەیاند: ئامانجی ئێمە دەستگیرۆیی ئەو گەنجانەیە کە توانایەکی تایبەتیان هەیە ، زیاتر بەگەڕی بخەن و بەهۆیەوە خزمەتی خۆیان و دەوروبەریشیان بکەن .

ئه‌مساڵ 10 نوسه‌ری لاوی سنوره‌كه‌ خه‌ڵاتی لاوی ساڵیان پێبه‌خشرا ، خه‌ڵاتكردنی لاوه‌كان‌ ، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان بۆ دا ، ده‌ستگیرۆییه‌كی مه‌عنه‌وییه‌ بۆیان .

گۆران سەلام یەکێک لەو لاوانە بوو بەهۆی نوسینی چەند کتێبێک وەک لاوی ساڵ دەستنیشان کرابوو ، وتی: ئەمرۆ خاوەن هەستێکی تایبەتم ، خەڵاتەکە وام لێدەکات زیاتر برەو بە خۆم بدەم .

نوسینی نوسەرەکان زیاتر لە چوارچێوەی پرسی نەتەوە ، ئەنفال ، رۆشنبیری و پەروەردەیی خۆی دەبینیەوە.

له‌ مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌شدا به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نوسه‌ران و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئاماده‌بوون .

ئەلبوومی وێنەکان