ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە وەزیری پلاندانانی عێراق دەكات

12/09/2019 - 16:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-9-2019 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبونی دكتۆر سەلاحەدین بابەكر كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازیكرد لە بەرێز دكتۆر نوری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق و وەفدی یاوەری .

لە كۆبونەوەیەكدا كە زیاتر لەكاتژمێرێكی خایاند ڕەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی نێوان هەولێرو بەغدا گفتوگۆیان لەسەر كراوجەختكرایەوە كە گرفت و كێشەكانی نێوان هەردوولا لەڕێگای گفتوگۆیەكی جددی و راشكاوانە و لەسەر بنەما دەستورییەكان چارەسەربكرێت.

لەتەوەرەیەكی تردا باس لە پرۆسەی سەرژمێری عێراق و زەرورەتی پاراستنی هاوسەنگی و مافی پێكهاتەو سەرجەم هاوڵاتیانی عێراقی فیدڕاڵ كرا.