وردەكاری قەرەبووكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرا كرا

13/09/2019 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەپێی ڕێنمایی ژمارە 6ـی ساڵی 2019 كە لە 1-4-2019 دەرچووە، نووسراوێك بۆ هەموو وەزارەتەكان كراوە بە لیستێكی جیا مووچە و دەرماڵەی خەرج نەكراو ئامادە بكەن تا خەرج بكرێت و بەپێی زانیارییەكان، پارەكە خەرج كراوە و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووش بەسەر مامۆستا و فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندوە، ئەو پارەیە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران ناگرێتەوە، بەڵكو كەمینەیەكی مامۆستایان و فەرمانبەران دەگرێتەوە.
وتیشی”هەندێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران عەلاوەیەكی فەوتاوە یاخود گوزراوەتەوە بۆ شوێنێكی دیكە و دەرماڵەكەی جیاوازی تێدا دروست بووە، یاخود هەندێكیان قەرزدارن و پارەیەكی بە زیادە وەرگرتووە، بەو شێوەیە ڕاستكردنەوەی ژمێریاری تێدا دەكرێت”.

ئاشكراشیكرد، ئەم بابەتە پەیوەندی بە پاشەكەوتی موچەوە نییە.