لەبەغداوە هەواڵێكی دڵخۆشكەر دەگەیەنرێتە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم

14/09/2019 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێكی كورد لەئەنجومەنی نوێنەران ڕونكردنەوە لەبارەی كێشەی ژمارەی فەرمانبەران لەیاسای بودجەی 2020ی عێراقدا دەدات، كە تائێستا هەر 682 هەزار موچەخۆر بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر گرفتی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا یەكلابكرێتەوە، ئەو كێشەیەی تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانیش چارەسەردەكرێت.

 

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری كورد لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوه‌، دیاریكردنی 682 هەزار موچەخۆری هەرێم لەیاسای بودجەی گشتی عێراقدا ساڵانە كێشەیەكەو پێویستدەكات لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربكرێت، بۆ ئەوەش دەبێت ساڵانە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە رێژە زیاد بكرێت و ئەو كێشەیەی لەسەر ژمارەی فەرمانبەران لەنێوان هەردوولادا هەبووە، چارەسەربكرێت.

 

وتیشی: ئەو 682 هەزار موچەخۆرەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، لەساڵی 2012دا دەستنیشانكراوەو تائێستا ئەو ژمارەیە زیادی نەكردووە، بۆیە دەبێت هەرێم و بەغدا ئەو كێشەیە یەكلابكەنەوە.

 

غالب محەمەد له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی ئاشكراشیكرد، كێشەی ژمارەی فەرمانبەران كە 682 هەزار موچەخۆر بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە پەیوەستە بە رادەستكردنی نەوتی هەرێمەوە و ئەگەر ئەوپرسە لەنێوان هەردوولایەكلابكرێتەوە دەتوانرێت لەرێی چەند لیژنەیەكی تەكنیكیەوە زۆربەی ئەو كێشانەی كە پەیوەستە بە فەرمانبەران چارەسەری بنەرەتی بۆ بدۆزرێتەوە.