ئەمڕۆ ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت

14/09/2019 - 09:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرێن كە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس.

 

ئەمڕۆ شەممە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی راپەراندن و رێكخەری گشتی لە ناو جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەنجام دەدرێت كە بۆ پۆستی رێكخەری گشتی دو كاندید هەیە و 14 كەسیش بۆ پێنج ئەندامی خانەی راپەڕاندن كێبڕكێ دەكەن و یەكێك لە ئەندامەكانی خانەی راپەڕاندنیش كە سكرتێری جڤاتی گشتییە، ڕۆژی پێنج شەممە هەڵبژێردراو و راستەوخۆ بوە ئەندامی خانەی راپەڕاندن.

 

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس كە بریتیین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری كاروباری خەڵك.