ئەمینداری گشتی: خوشکان ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لەئیدارەدان و بەرێوەبردنی ژیانی کۆمەڵگەدا

14/09/2019 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ هەینی 13-9-2019 بەئامادەبونی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەنجومەنی کاروباری ناوخۆ دەزگای پەروەردە خولێکی دووڕۆژەی بۆ ئەندامانی ناوچەکانی خوشکانی یەکگرتوو کردەوە.

 

لەوتەیەکیدا بۆ بەشداربوانی خولەکە بەرێز ئەمینداری گشتی تیشکی خستە سەر کارو چالاکیەکانی خوشکان و وێرای بەرز نرخاندنی ، سوپاسی خوشکانی کرد کە ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە و شانی براکانیان سوک کردوەو جێی دەستیان دیارە لەپەروەردەکردنی نەوەیەکی پاک .


لەمێژووی کوردستاندا ئافرەتان و خوشکان ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لەئیدارەدان و بەرێوەبردنی ژیانی کۆمەڵگا هەروەک پاڵپشتیەکی تەواویش بونە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت و سەرکەوتنەکان لەهەمان کاتیشدا پاراستنیان.


شاراوەنیە کە خوشکان ئافرەتان هاوسەنگی بەژیان دەبەخشن پێویستە پیاوان ئەوڕۆڵەی خوشکان لەبەرچاو بگرن و بەرز بنرخێنن ، هەروەها خوشکان خۆشیان دەبێ دەرک بەو مەسئولیەت و بەرپرسیاریەتیەی خۆیان بکەن. لەلایەکی دیکەئەرکێکی گەورەو گرنگ کە زیاتر لەئەستۆی ئێوەی خوشکانە کەبریتیە لە پەروەردەکردن و پێگەیاندن و ئاراستە کردنی نەوەکانی دواڕۆژ.

 

نابێ ئەم ئەرکە بەهیچ جۆرێک و پاساوێک فەرامۆش بکرێ وچونکە فرامۆشکردنی ئەم ئەرکە گرنگە بەمانای فەرامۆشکردنی ئێستاو داهاتوی کۆمەڵگا دێت.

ئەلبوومی وێنەکان