دێرەلوك... دوای هەفتەیەك، تەرمی گەشتیارێك دۆزرایەوە

14/09/2019 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ دهۆك ڕایدەگەیەنێت: دوای‌ حەوت ڕۆژ تەرمی‌ ئەو گەنجەی‌ هەولێر دۆزرایەوە كە بۆ گەشت و سەیران لەگەڵ چوار هاوڕێی سەردانی گەلی شێرانەیان كردبوو لە ناحیەی دێرەلوك.


هێمن سلێمان وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ دهۆك بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ڕۆژی‌ 6-9-2016 عیماد موسا لە گەلی‌ شێرانە دیار نەماو بەیانی‌ ڕۆژی هەینی تەرمی‌ ئەو گەنجە دۆزرایەوە و بۆ زانینی‌ هۆكاری‌ گیان لەدەستدانەكەی‌ رەوانەی‌ پزیشكی‌ دادی‌ دهۆك كرا.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو گەنجە ‌ بۆ گەشت و سەیران لەگەڵ چوار هاوڕێی سەردانی گەلی شێرانەیان كردبوو لە ناحیەی دێرەلوك، لە ئێستاشدا پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە