سلێمانی... چوار هاوڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی نایاسایی دەستگیر دەكرێن

14/09/2019 - 15:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ڕایدەگەیەنێت: لە تانجەرۆ توانیان سیً هاوڵاتی دەستگیر بكەن كە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون، دەستگیركردنی هەوڵاتیەكیش ڕاوی باڵندەی كردبوو.

 

بەڕێوبەرایەتی بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ڕایگەیاند: لەسنوری چەمی تانجەرۆ توانیان سیً هاوڵاتی دەستگیر بكەن كە بە شێوەیەكی نایاسایی و بە مۆلیدەی كارەبایی سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون لەگەڵ دەست بەسەراگرتنی تەواوی كەل و پەلەكانیان كە بۆ ڕاوكردن بەكاریان هێنابوو.

 

هەروەها وتیشی: هاووڵاتیەك دوو باڵندەی پۆڕی ڕاوكردبوو، هەستابوو بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و بەدەستهێنانی زانیاری تەواو و ناسینەوەی تۆمەتبار، پاشان لایەن بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ توانرا دەستگیر بكرێت و ڕوبەڕووی یاسا بكرێتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو بۆ تاوانبارەكان و ڕادەستی دادوەر كراون بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.