سبەی لەم شوێنانەی هەرێم نمەباران دەبارێت

14/09/2019 - 16:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشكرایدەكات، رۆژی یەكشەممە لە ناوچە سنوریەكانی دهۆك و هەولێر نمەباران دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 14-9-‌ 2019، بەشێوەیەكی‌ گشتیی‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی‌ گەرماش لەسەرجەم پارێزگاكانی‌ هەرێم لەنێوان 23 بۆ 38 پلەی سیلیزیدا دەبێت.


ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ رۆژی یەكشەممە ئاسمان بۆ نیمچە هەورو هەوری‌ تەواو دەگۆڕێت، لەهەندێك ناوچەی شاخاویی دهۆك و هەولێریش ئەگەری‌ بارینی‌ نمە باران هەیە.