بۆ یەکەمجار یەکێتى سەردانى نەوەی نوێ دەکات

15/09/2019 - 17:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ یەکەمجار سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەن بەمەبەستی تاوتوێی پرسی یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک.

ئێوارەی ئەمڕۆ (۱٥ی ئەیلولی ۲۰۱۹) لەشاری سلێمانی شاندێکی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی بەسەرۆکایەتی رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی، سەردانی ئۆفیسی سەرەکی (نەوەی نوێ)یان کردووە بۆ تاوتوێی یەکلیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

دوای دروستبوونی نەوەی نوێ لە ساڵی رابردوو ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی ئەو دوو حیزبەیە.