ئێڤار ئیبراهیم: پەرلەمانتاری واهەبوو قاتێك و جانتایەكی ئیتاڵی بەپه‌نجا وه‌ره‌قه‌ كڕیووە

17/09/2019 - 17:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا ووتی‌، هه‌موو رۆژێك جلی‌ كڕیوه‌و جلی‌ دووباره‌ی‌ له‌به‌ر نه‌كردووه‌؛ ئیڤار ئیبراهیم روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێكی ئیتاڵی‌و جانتایەكی ئیتاڵی بە پێنج هەزار دۆلار كڕیووە، ووتیشی‌ "ئەو كراسانەی كەمن دەیكڕم و كڕیومە لەبازاڕی میللی (تەیراوەو كوران) ی شاری هەولێر بووە كەرۆژانە كراسی كوردی بەپێنج هەزار دینار لەسەر عەرەبانە هەراج دەكرێت، واتە ئەگەر من مانگانە 30كراسیشم كڕی بێت دەكاتە تەنیا 150 هەزار دینار"

له‌ درێژه‌ی‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "بەداخەوە چەند لایەنێكی سیاسی هەڵمەتێكی هەڵمەتێكی راگەیاندیان لەسۆسیال میدیا لەدژم دەست پێكردووە، گوایە مانگانە من 30 كراسم كڕیووە ، ئەگەر هەر كراسێك بە100 دۆلار بێت ئەوە دەكاتە مانگانە من بای 3000 هەزار دۆلار بەس كراسم كڕیووە".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئەو كراسانەی كەمن دەیكڕم و كڕیومە لەبازاڕی میللی (تەیراوەو كوران) ی شاری هەولێر بووە كەرۆژانە كراسی كوردی بەپێنج هەزار دینار لەسەر عەرەبانە هەراج دەكرێت، واتە ئەگەر من مانگانە 30كراسیشم كڕی بێت دەكاتە تەنیا 150 هەزار دینار ، لەكاتێكدا پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێكی ئیتاڵی و جانتایەكی ئیتاڵی بەپێنج هەزار دۆلار كڕیووە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، جارێكی تر دەیڵێمەوە حكومەت و خەڵكی كوردستانیش شایەدن كەئەو چوار ساڵەی من پەرلەمانتاربووم بەهۆی قەیرانی داراییەوە مووچەی پەرلەمانتاری تەنیا دووملیۆن دینار بووە، كەبەشی تەنانەت هاتووچۆو كاروباری رۆژانەشی نەكردوومە ، وەمن بەشانازیەوە نە كۆمپانیای نەوتم هەیە نە هوتێلی پێنج ئەستێرەو نەشەریكی هیچ بەرپرسێكم ، بۆیە ئەم هەڵمەتی پروپاگەندانە نامترسێنێت و بەردەوام دەبم لەوتنی راستیەكان.


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved