سليمانى... ڕیكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ كۆمەلێك گەنج سازدەكات

17/09/2019 - 17:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمرۆ سێ شەممە لقی یەكی ڕیكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە ئامادەبونی سكرتێری ڕیكخراوەكەو كۆمەڵێك لە مامۆستایان مەراسیمێكی ڕێزلێنانیان بۆ كۆمەلێك گەنج ساز كرد.

 

سەڵاحەدین خضر، بەرپرسی لقی ئامادەییەكانی ڕیكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەژێر دروشمی بە كرداری كردنی دروشمەكانمان (پەروەردە-زانست-داهێنان) لقی یەكی ڕیكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە ئامادەبونی سكرتێری ڕیكخراوەكەو كۆمەڵێك لە مامۆستایان مەراسیمێكی ڕێزلێنانیان بۆ كۆمەلێك گەنج ساز كرد.

 

هەروەها وتیشی: بۆ دروشمی (پەروەردە) پرۆژەیەكی ڕۆشنبیریمان هەبوو بەناوی پڕۆژەی (ڕۆشنبیری باشترین هاوڕێ‌) كە لەیادی 25 ساڵەی یادی ڕیكخراودا ڕامانگەیاند لەمانگی چواردا كەخوێندنەوەی 25هەزار لاپەڕە بوون ئێستا خەڵاتی ڕێزلێنان دەدەین بە بەشداربوان لەگەڵ مامۆستا سەرپەرشتیارەكاندا.

 

ئاماژەی بەوەشدا: بەشێكیتری مەراسیمەكە تایبەت بەدروشمی (زانست) كە خەڵاتكردنی قوتابیە سەركەوتوەكانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی سەر بە لقەكەمان بوو كە تیایدا دوو لە دە یەكەمەكانی هەرێم سەر بە لقەكەمانن.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ دروشمی (داهێنان) خەڵاتكردنی دوو گەنجی داهێنەرنمان كرد بەناوەكانی هۆگر سەروەرو سنور محمد.

 

 

 

 

 

 

ئەلبوومی وێنەکان