ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دێتە هەولێر

18/09/2019 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە یاوەری چەند پەرلەمانتارێك بگاتە هەرێمی كوردستان و تاووتوێی پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بكەن.

 

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 18-9-2019 محمد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە یاوەری چەند پەرلەمانتارێك بگاتە هەرێمی كوردستان بۆ قسەكردن پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق و چەند پرسێكیتری تایبەت بە هەرێم.

 

بڕیارە لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.