بومەلەرزەیەك سەیدسادق وچەند شوێنێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند

18/09/2019 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك لە ناوچەكانی مەریوان و پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان و قەزای سەیدسادقی هەرێمی كوردستانیدا.

 

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان ڕایگەیاند: شەوی رابردوو كاتژمێر 10:29 خولەكی ئەمشەو بومەلەرزەكە رویداوە و چەقی بومەلەرزەكە لەناوچەی سروش ئاباد لە ئێران بووە و ناوچەكانی مەریوان و پاوەی گرتوەتەوە.

 

ووتیشی: گوڕی بومەلەرزەكە 4.4 بووە بە پێوەری رێكختەر لە قوڵاتیی 10 كیلۆمەتر و بە دووریی 111 كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای كەلارو كاتژمێر 10:27 دەقیقە بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری‌ رێختەر قەزای سیدسادقی هەژاندوە.