هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغەدەكرێت

18/09/2019 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەچوارچێوەی پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەدەكرێت.

 

بێگەرد تاڵەبانی, وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە،بۆیە لەپێناو پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیارمانداوە هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغە بكەین.

 

هەروەها وتیشی: هەر بەرهەمێكی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی بازارو هاوڵاتیان پڕبكاتەوە هاوردە كردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ ڕیگە بە هاوردەكردنی دەدرێت.