وەزارەتی پەروەردە لەسەر حاڵەتێك هۆشداری توند دەداتە قوتابیان

18/09/2019 - 12:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 ئەو قوتابییەی گزی دەكات بە كەوتوو دادەندرێت .


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی قوتابیانی كردووە، ڕایگەیاند: بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 هەر قوتابییەك گزی (قۆپییە ) بكات یان هەوڵی گزیكردن بدات ، لە خولی یەكەم بێت یان خولی دووەم بە كەوتوو دادەندرێت و بڕیارەكە تەنها قوتابیانی ئامادەیی (زانستی –وێژەیی – پیشەیی ) دەگرێتەوە.


ئەوەشی خستەڕوو: هەژماركردنی قۆتابییەكە بە كەوتوو لەو كاتەدا دەبێت كە چاودێر و بەڕێوەبەڕی هۆڵیش باوەڕیان بەو گزیكردنە هەبێت ئینجا بڕیار لەسەر كەوتنی دەدرێت .