پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 14 تۆمەتباری ڕاگەیاند

18/09/2019 - 12:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەنجامدانی چەند تاوانێكی جۆراوجۆر 14 تۆمەتبار دەستگیركران و لێكۆڵینەوەكانیش بەرداوامن.


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار ڕاگیراوە لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك و هەروەها چوار تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لەهاوڵاتیان‌و لەو ڕێیەوە پارەیان لەهاوڵاتیان سەندووە.


ئاماژەی بەوەشكرد: چوار تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەی 477 لەیاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بەزیان گەیاندن بەموڵك‌و ماڵی گشتی و هەروەها سێ‌ تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەی 2 ی خراپ بەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆمەتبارێكی تریش دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 21ی چەك‌و دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا.


لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 402 لەیاسای سزادانی عیراقی، ماددەكە هەموو ئەو تاوانانە دەگرێتەوە كە دژی دابونەریتی گشتین و لەدرێژەی هەڵمەتەكانی پۆلیسی سلێمانی‌و دانانی بازگەی‌ كاتی‌، شەوی ڕابردو بنكەی پۆلیسی ڕزگاری دەستیگرت بەسەر 25 ماتۆڕسكیلی بێسەرەتاو 67 پەردەی ئۆتۆمبێل‌و زیاتر لە 15 لەزگەی جامی ڕەش لێكرانەوە.