پێشبینی كەش و هەوای سبەینێ‌ پێنج شەممە بزانە

18/09/2019 - 12:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ‌ لە شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان ساماڵ‌ دەبێت و خێرایی با 10 كم لە سەعاتێكدا، لەسلێمانی پلەكانی‌ گەرما نزم دەبێتەوە.



بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە‌ 18-9-2019 لە شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان ساماڵ‌ دەبێت و خێرایی با 10 كم لە سەعاتێكدا، پلەكانی گەرما بەم جۆرە دەبێت: بەرزترین پلەكانی گەرما لە هەولێر 36، سلێمانی 36، دهۆك 34، كەركوك 37 پلە دەبێت.

 

هەروەها ووتیشی: سبەینێ‌ پێنج شەممە‌ 19-9-2019 لە شارەكانی‌ هەرێم پلەكانی گەرما بەم جۆرەیە، هەولێر 37، سلێمانی 35، دهۆك 34، كەركوك 38 پلەی سەدی دەبێت.

ئەلبوومی وێنەکان