دەزگای لوتكە: 45 گەنجی كورد لە بەندیخانەكانی یۆناندان

18/09/2019 - 13:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق ڕایدەگەیەنێت: 45 كۆچبەر لە توركیاوە روودەكەنە ئیتاڵیاو پاش سێ شەو مانەوە لەدەریادا سەرەنجام دەستگیردەكرێن و رادەست بە یۆنانیان دەكرێن، لەئێستا بەشێوەیەكی نەگونجاو لە گرتوخانەكاندان.


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەدوای ئەوەی 45 كۆچبەر لە توركیاوە روودەكەنە ئیتاڵیا، پاش سێ شەو مانەوە لەدەریادا سەرەنجام دەستگیردەكرێن و رادەست بە یۆنانیان دەكەن. لە یۆنان ئەم 45 كۆچبەرە دابەشی سەر گرتوخانەكانی ئەو وڵاتەیان دەكەن، چەند كەسێك لەو كۆچبەرانە كە كوردن و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵانەوەیە لە گرتوخانەی (كۆرنتۆس) یۆنان دەستبەسەرن لەكاتێكدا ئەو گرتوخانەیە بۆ تەمەنی ئەو كۆچبەرە كوردانە نەگونجاوەو ناشێت.


ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر چی دەزگای لوتكە بەووردی ئاگاداری دۆسیەی سەرجەم پەنابەرانی نێو ئەو یەختە بوو كە زۆرینەیان ئازادكران وێرای نیگەرانییەكانمان لەم بریارەی حكومەتی یۆنان بۆ زیندانیكردنی ئەو پەنابەرە كوردانە لە گرتوخانەی كۆرنتۆس، چەند هەفتەیەكە لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ گواستنەوەیان بێت یان ئازادكردنیان بەوپێیەی تەمەنیان لە خوارو هەژدە ساڵەوەیە ئەم پەنابەرانە لە (14) كەس پێكهاتوون بە ناوەكانی (جێگر محەمەد، دابان حەسەن، ئامانج ساڵح، رۆمان سەردار، پێشواز مارف، سەربەست ئیسماعیل، هێمن ئیسماعیل، ئاسۆ سوارە، پێشواز جەهەر، بەڵێن محەمەد، هاوكار جەبار، عەبدلقادر عەزیز، زیرەك تەها، ژیكار عومەر).پۆلیسی ئەو گرتوخانەیە ڕایگەیاند كە دەبێت داوای مافی مانەوە بكەن لەیۆنان.


ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی ئێمەی وەك دەزگای لوتكە زیاتر نیگەران كردووە لە رۆژی شەممەی رابردووەوە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەم كەسانە دابڕاوە هەرچەندە ئێمە بەردەوامدەبین لە سۆراغ و گەرانی بەردەوام تا ئازادبكرێن.