شیعە و سوننە لەسەر ڕاگرتنی پشكی هەرێم لە بودجەی 2020 ڕێككەوتن

18/09/2019 - 14:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوتلە شیعەكانی پەرلەمانی عێراق بە پاڵپشتیی بەشێك لە كوتلە سوننەكان ڕێككەوتوون لەسەر ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 و دەركردنی بڕیارێك بۆ ناچاركردنی هەرێم بە گەڕاندنەوەی داهاتی ساڵی 2019ی نەوت بەر لە كۆتایی ئەمساڵ.

 

حەسەن فەعدەم ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕەوتی حیكمە بە ״ئاژانس״ی وت: " كوتلە شیعەكان و بەشێك لە هێزە سوننەكان ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق ڕابگرن بە هۆی ئەوەی كە بۆ بودجەی 2019 هەرێم پابەند نەبووە بە ڕادەستكردنی داهاتی نەوتەكەیەوە".

 

ئەوەشی خستەڕوو:" بڕیارمان داوە كە هاوكات لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی 2020 بڕیارێك دەربكەین، كە هەرێم ناچار بكات تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم داهاتی فرۆشی نەوتی ڕادەست بكات یان پارەی مووچەی فەرمانبەران ڕابگیرێت".