ھەفتەی داھاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت

18/09/2019 - 14:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم گەنجینەکان ئاگاداردەکاتەوە  ھەفتەی داھاتو موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
 

 بەگوێرەی زانیارییه‌كان به‌یانی پێنجشەممە  موچەی مانگی شەشی ئەمساڵی وەزارەتی داد دابه‌شده‌كرێت.

ھەر بەگوێرەی زانیاریەکان، بۆ ھەفتەی داھاتوو خشتەی نوێی موچە بڵاودەکرێتەوەو لەو ھەفتەیەش موچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی موچەیان وەرنەگرتوە، پێیان دەدرێت.