بەغدا بڕیاری ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمیدا، ئەمڕۆ پارەكە دەگات

19/09/2019 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەركردووە و ئەگەر كارەكان ڕأیی بكرێن ئەمڕۆ پارەكە دەگاتە هەرێم.

 

عابد ساڵح بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بڕیاری خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتووەتە بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: تاوەكو ئێستا پارەكە نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ پێنجەشەممە 19ی ئەیلول، یاخود ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پارەكە دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە جگە لە بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، عێراق مانگانە بڕی ٤٥٤ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.