ئەگەر هەرێم و بەغدا ڕێكنەكەون، ڕەوشی دارایی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی قەیران

19/09/2019 - 10:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر هەرێم و بەغدا ڕێكنەكەون، ڕەوشی دارایی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی قەیران بۆیە پێویستە هەرێم هەوڵی ئەو ڕێككەوتنەبدات.

 

د. ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كە بەشداربوو لەكۆبونەوەكەی سەرۆك كۆماری عێراق ڕاگەیاند: هیچ ڕێگایەك لەبەردەم هەرێمی كوردستان نیە تەنها ڕێكەوتن نەبێـت لەگەڵ بەغدا.

 

د.ئیسماعیل سگێری وتیشی: هەرێمی كوردستان و بەغدا پێویستە لەسەر بودجەی ساڵی 2020 ڕێك بكەون ئەگەر هەرێم ڕێكنەكەوێت لەگەڵ بەغدا ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ قەیارنی دارایی ساڵانی 2014، 2015، 2016 كە ڕوبعە موچەی بە فەرمانبەرانی دەدا.

 

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشكرد هەرێم لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا داوای نەفەقاتی سیادی و قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و كرێی كۆمپانیا نەوتیەكانی كردووە بەڵام تائێستا بەغدا بەومەرجانەی هەرێم ڕازی نەبووە.