چیرۆكی گرتەیەكی ڤیدیۆی ژمارەیەك كۆچبەری كورد ئاشكرادەكرێت

19/09/2019 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق، ڕایدەگەیەنێت: سیانزە كۆچبەری كورد دەیانەوێت بگەنە یۆنان لە یەختێكدا وەك پێویست جێگەیان بۆ دابین ناكرێت و لە بارودۆخێكی خراپدان.


دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: س13 كۆچبەری كوردی خەڵكی حاجیاواو رانیەی باشوری كوردستان پیشاندەدات كە لەدەریای ئیجەدان و دەیانەوێت لە توریكاوە خۆیان بگەیەننە یۆنان، وەك دیارە ئەو یەختە جێگای تەواوتی بۆ ئەو 13 كۆچبەرە فەراهەم ناكات و لەبارودۆخێكی خراپدان.


ئەوەشی خستەڕوو: هەرچەندە پێشتر پێیانوتوون كە كاتێك گەیشتنە ناوەراستی دەریاكە یەختەكەیان بۆ دەگۆڕن، بەڵام چوار شەو لەدەریادا بەو شێوە خراپە لەگەڵ شەپۆل و هەڵبەزو دابەزی دەریادا گوزەرانیانكردووە.


ئاماژەی بەوەشكرد: دوای ئەوەی لە لایەن هێزی پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دەستگیردەكرێن، دەبرێنە ئەو وڵاتەو دەزگای لوتكەش هەر زوو بەهانایانەوە دەچێت و دوو كەس لەوانە بەهاوكاری و هەماهەنكی دەزگامان گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان.


لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئێستا 11 كەسیان لەم كۆچبەرانە لە شاری ئەسینای یۆنان ژیانی پەنابەری بەسەردەبەن، خواستی زۆربەیان ئەوەیە كە هەرچی زووە بگەڕێننەوە هەرێمی كوردستان، ئەوەش لەبەر چەشتنی تاڵیی و سوێری رێگای كۆچ و ئێستاش ژیانی كولە مەرگی لە یۆنان پراوپڕ لە كۆچبە لەسەرتاسەری جیهانەوە.


دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران وەك كاری هەمیشەی بەردەوام لەخەمی ئەم جۆرە كەسانەو سەرجەم كۆچبەرو ئاوارەو پەنابەراندان، هەربۆیە ئەمرۆ رێككەوتی 18/9/2019 جارێكی تر پەیوەندیمان لەگەڵ یەكێك لەو گەنجانەدا كرد كە لەبەر مەترسی رێبەرە نایاساییەكان (قاچاخچی) نەویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بەشێكی ئەم چیرۆكەی سەرەوەی بۆ گێڕاینەوەو سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ هاوكارییەكانی دەزگامان دەریڕی.