ڕێگری لەمەحمود سەنگاوی دەكرێت بچێتە هەولێر

19/09/2019 - 12:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وتەبێژی یەكێتیی ڕایدەگەیەنێت: ئەوە رێگرییەی لە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیمان كراوە كە بچێتە هەولێرە جێی قبوڵ نیە.

 

لە بارەی رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەهەولێرەوە رایگەیاند: ئەو كارە بە كارێكی دوور لە نەریتی پێكەوە ژیان لەهەرێمی كوردستان دەزانین و جێی قبوڵ نیە.

 

وتیشی: پێویستە لایەنەكانی دیكەش هەڵوێستایان هەبێت و رێگەنەدەن هیچ لایەنێك هەولێر بۆ خۆی قۆرخ بكات، چونكە هەولێر پایتەختی كوردستانەو هی هەموانە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ لە مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر كۆبونەوەیان هەبوە، بەڵام رێگری لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كراوە و نەیانهێشتوە بچێتە هەولێرەوە.