مه‌رترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەنفلۆنزاى باڵندەیان لێده‌كرا.. (21) تۆن هێلکەدا له‌ناوبرا

19/09/2019 - 17:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

(21) تۆن هێلکەدا کە لە (900) کارتۆندا هەڵگیرابو له‌لایه‌ن لیژنەکانى قائیمقامیەتى کەلار  لەناوبران و رێکارى یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەى دەگیرێتەبەر.

لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتی قەزاى کەلار ئاشکرای کرد؛ دوای دەستبەسەراگرتنی ئەو (900) کارتۆن هێلکەیە و ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتوە کە شیاوی خواردن نییە.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ لەلایەن ڤێتێرنەرى گەرمیانەوە پشکنین بۆ هێلکەکان کراوە و دەرکەوتوە شیاوى خواردن نین، بۆیە لەناوبران و خاوەنەکەشی روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە، چونکە بە بڕیارێکى حکومەتى عێراق هاوردەکردنى هەمو جۆرە هێلکەیەک قەدەغەکراوە، بەهۆى ئەوەى مەترسى بڵاوبونەوەی نەخۆشى ئەنفلۆنزاى باڵندەیان لێدەکرێت.