وادەی باران بارینی بەخوڕ راگەیەندرا

20/09/2019 - 07:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات مانگی تشرینی یەکەم بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان ببارێت.

سادق عەتیە پسپۆری بواری کەشناسی عێراقی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" نمونەی کەشی وەرزی لە ئاژانسی ( نوا ) پێشبینی دەکات زۆرترین باران لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە هەرێمی کوردستان ببارێت".

ئەو پسپۆرە ئەوە دەخاتەروو کە هەوای سارد لە چینە بەرزەکانی هەواوە نزیک دەبێتەوە کە دەبێتە مایەی بارینی بارانێکی زۆر لە باکوری عێراق".