خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیەندراو لە دوو رۆژدا هەمووی دابەش دەکرێت

20/09/2019 - 08:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووریی‌ هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ ته‌واوی‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان له ‌دوو رۆژدا ئاشكراده‌كات و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش چەند زانیارییەک رادەگەیەنێت.

 

به‌گوێره‌ی‌ خشته‌یەکی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارايي رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 2019/9/22 مووچه‌ی‌ مانگی‌ حوزەیران-ی هەریەک لە وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (ئه‌وقاف، سامانه‌ سروشتییه‌كان، خوێندنی‌ باڵا، ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ ره‌گه‌زنامه‌، لیوای‌ نه‌وت و گاز، زێره‌ڤانی‌، به‌رگریی‌ فریاكه‌وتن، ده‌زگای‌ ئاسایش، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش) دابه‌شده‌كرێت".

 

هەروەها وەک لە خشتەکە‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه رێکەوتی 2019/9/23 وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (شاره‌وانی‌، كاره‌با، گواستنه‌وه‌، پلاندانان، پیشه‌سازیی و بازرگانی‌، رۆشنبیریی‌، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، كشتوكاڵ،  دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌، مافی‌ مرۆڤ، ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم، ژینگه‌، ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌،  كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای‌ مین، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییەکە (هه‌رێم، په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران) مووچەیان دابەش دەکرێت.