زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندن به‌ به‌شدارى یه‌ك ملیۆن و 700 قوتابى لێدرا

21/09/2019 - 08:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (21-9-2019) زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندنی (2019-2020) له‌ سه‌رجه‌م خوێندنگه‌ و قوتابخانه‌كانی كوردستان لێدرا .

پاش ته‌واوبوونی پشووی هاوین ، ئه‌مساڵیش نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و (700) قوتابی كوڕ و كچ بۆ خوێندن له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، په‌یوه‌ندی به‌ قوتابخانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ .

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن له‌وكاته‌دایه‌ كه‌ زۆربه‌ی مامۆستایان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌ نیو موچه‌ هۆڵه‌كانی خوێندنیان جێنه‌هێشت ، ئێستاش چاوه‌ڕێن له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیان بۆ بگێڕنه‌وه‌ .