بڕیاره‌كه‌ی هه‌رێم بۆ گۆڕانكاری له‌مۆڵه‌ت و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل، ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
لیوا ڕزگار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم، ڕایگه‌یاندوه: تاوه‌كو ئێستا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی بڕیاره لهساڵانهو مۆڵه‌تی شۆفێری بكرێت، نه‌گه‌یشتوون به‌ئه‌نجام و نه‌خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌شێكی كاره‌كان جێبه‌جێكراون و به‌شێكی تریشیان ماون".
ناوبراو سه‌باره‌ت بهگۆڕانكاریهكانیش له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرایكرد، "مۆڵه‌ت و ساڵانه ده‌كرێن به‌ئه‌لیكترۆنی و به‌هه‌مانشێوه‌ی عیراق ده‌بێت، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هاوتا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ مۆڵه‌ت و ساڵانه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق.
له‌باره‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریهكهو جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم وتی:" تا ئێستا كاره‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كه كاره‌كان ته‌واوكران، ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".