له‌ڕوداوێكی‌ هاتوچۆدا چوار پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا

21/09/2019 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (وارماوا ـ ده‌ربه‌ندیخان) پێنج كه‌س بونه‌ قوربانی‌، لێپرسراوی هاتوچۆی  وارماوا زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چوار له‌وانه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پۆلیسن.

سیروان عه‌لی لێپرسراوی هاتوچۆی وارماوا  ڕاگه‌یاند، "له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (وارماوا ـ ده‌ربه‌ندیخان) ڕویداو به‌هۆیه‌وه‌ چواركه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سێكیش به‌سه‌ختی برینداره‌".

وتیشی:"ڕوداوه‌كه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری (نیسان سدریك و مارسیدس)دا ڕویداوه‌و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پۆلیسی گومرگ بون و خه‌ڵكی خانه‌قینن".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراون و برینداره‌كه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشانه‌ی سلێمانی كراوه‌".

 

ئەلبوومی وێنەکان