رێكده‌كه‌ون..حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكه‌وتنێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌به‌ستێت

21/09/2019 - 14:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
 
بریار وایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو چه‌ند وه‌فدێك له‌ هه‌رێم به‌غدا سه‌ردانیه‌كتر بكه‌ن و وا چاره‌وڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ جوڵانه‌وه‌یه‌كی گرنگی سیاسی ده‌ستپێده‌كات و بگه‌ن به‌رێكه‌وتن.
 

دانا جه‌زا ئه‌ندامی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات و وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمیش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، واته‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، جوڵانه‌وه‌یه‌كی گرنگی سیاسی ده‌ستپێده‌كات".

وتیشی:"ئه‌و نیه‌ته‌ی‌ هه‌ردولا كه‌ ده‌بینرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باشه‌، به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی 2020ی عیراق، چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتنێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌  بۆ سایتی سلێمانی ئاشكراشیكرد، "بابه‌تی بودجه‌و پشكی پێشمه‌رگه‌و قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا فایلی گرنگن، بابه‌تی ئاسان نین، به‌ڵام لێكنزیكبونه‌وه‌ی باش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان له‌نێوان هه‌ردولا هه‌یه‌".