هۆشداری ده‌درێته‌ یه‌كێتی و پارتی .. خراپی په‌وه‌ندیتان كاریگه‌ری هه‌یه‌

21/09/2019 - 14:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

خراپی په‌وه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه‌ هه‌یه‌وه‌ ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش دەڵێت "پەیوەندی نەرێنی یەكێتی و پارتی كاریگەری لەسەر پارێزگاكەمان دەبێت".
ئەحمەد عەسكەری ئەندامی فراكسیۆنی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك  رایگه‌یه‌اند"هەموو پەیوەندیەكی نەرێنیی یەكێتی و پارتی رەنگدانەوەی لەسەر شەقامی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان دەبێت و پێویستە لەئێستادا بە زوترین كات كاربكرێت بۆئەوەی پارێزگارێك بۆ كەركوك دابنرێت تا لەو رێگەیەوە قەرەبوی نەهامەتیەكانی خەڵكی پارێزگاكە بكرێتەوە".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ نه‌وا وتیشی "رێككەوتن هەیە لەنێوان لایەنەكان بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد، بەڵام بەداخەوە هەنگاوەكان زۆر لەسەرخۆن و بەپێی پێویست نین".