سلێمانی... ئەنجومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو چەند داوایەك ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەكات

21/09/2019 - 14:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەنجومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت: پێویستە لەساڵی نوێی خوێندندا وەزارەتی پەروەردە ڕێز لە خواست وداواكاری مامۆستایان بگرێت.

 

عبدالخالق ماوەتی بەرپرسی ئەنجومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو بەكوردیوی ڕایگەیاند: لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندن داواكارن لە وەزارەتی پەروەردە ڕێز لە خواست وداواكاری مامۆستایان بگرن و گرنگی زیاتر بە پرۆسەی پەروەردە بدرێت.

 

هەروەها وتیشی: دەبێت كار بۆ بكرێت دەستی حزب لە ناوەندەكانی خوێندن دەربهێنرێت پرۆسەكە لە خزمەتی مامۆستایان و قوتابیاندا بێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا: لەسەر كێێشە و گیر وگرفتەكانی پەروەردە لەم ساڵدا وەك ئەنجوومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو كۆنفرانسێكی گەورە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە وشارەزایانی بوارەكە ساز دەكەن.