سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌" دوای ناكۆكیه‌كانیان یه‌كێتی و پارتی هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌"

21/09/2019 - 16:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ دوای ناكۆكیه‌كانیانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌یان لە ئێستادا یه‌كێتی و پارتی رایده‌گه‌یه‌نن هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌یان.

سەعدى ئەحمەد پیرە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند “لەئێستادا هیچ بەرنامەیەک بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوەى نێوان مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى لەسەر ئەو پرسە لەئارادا نییە “.

لەبارەى ئه‌و ڕێو شوێنانه‌ى یه‌كێتى ده‌یانگرێتە به‌ر، لەبارەى ڕوداوى ته‌قه‌كردن له‌دوو كۆمیته‌ى یه‌كێتى له ‌شارى هه‌ولێر كه‌ شه‌وى رابردوو ڕویدا، ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بۆ ساتی ناس وتى “ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه ‌ ده‌كه‌ن”.

دواى ڕوداوى ڕێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بۆ چوونه‌ هه‌ولێر‌، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگرى سكرتێرى ئه‌و حزبه‌ نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ئاڕاسته‌ى ‌مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى كرد و داواى وه‌ڵامی کرد لەو بارەیەوە.

تا ئێستا به‌فه‌رمى بارزانى وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵى نه‌داوه‌ته‌وه‌ و پارتیش هیچ راگەیەنراوێکى لەو بارەیەوە دەرنەکردووە، تەنها لەسەر ئاستى حکومەت وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

لەدواى رووداوى ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى، دوو رووداوى تەقەکردن لە بارەگاى لقى چوارى پارتى لە سلێمانى و دوو کۆمیتەى یەکێتى لە هەولێر ڕوویاندا و هێزە ئەمنییەکانیش سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە.