تەقەكەری دوو كۆمیتەكەی یەكێتی دەستگیركرا

22/09/2019 - 09:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئەوەی شەوی شەممە كەسێك لەشاری هەولێر تەقەی لەكۆمیتەی چوارو پێنجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد ئەوكەسە دەستگیرا.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوەد "ئەوكەسەی و تەقەی لەبارەگای كۆمیتەی چوارو پێنجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد، لەنێو ماڵەكەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێرەوە دەستگیركراوە".

بەپیی ئەوزانیارییانەی كەبڵاوكراونەتەوە "ئەوەكەسە خۆی و بنەماڵەكەی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانن ".

جێگەی ئاماژەیە شەوی شەممەلەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لەبارەگای كۆمیتەی چوارو پێنجی یەكێتی كراو و پێشتریش لەشاری سلێمانی تەقەلە بارەگای لقی چواری پارتی كرا.