گۆڕانكاری لە بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیاندا دەكرێت

22/09/2019 - 09:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی بارزگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕی بەشە خۆراكی مانگانەی (برنج و زەیت و ئارد و شەكر) بە كوالیتییەكی باشتر زیاد دەكرێت و ئاماژە بەوەش دەكات، تەواوی بەشەكانیش بە یەك قۆناغ دەدرێتە بریكارەكان.

وەزارەتی بازرگاتنی عیراق لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان ئەوە دەخاتەڕوو، گۆڕانكاری لە بڕی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان دەكرێت و بەم نزیكانە 10جۆر خۆراك دەگەیەنرێتە بریكارەكان بۆ ئەوەی دابەشی بكەن.

ڕاگەیەنراوەكە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات :"بڕی بەشە خۆراكی مانگانەی (برنج و زەیت و ئارد و شەكر) بە كوالیتییەكی باشتر زیاد دەكرێت كە سەرەتای ساڵی 2015 بەهۆی قەیرانی دارایی بڕەكەی كەمكرابوو".