حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه‌ به‌مجۆره‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بداته‌وه‌

22/09/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

حكومه‌تی "هه‌رێم" 24 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌ و پێشنیاری بۆ حكومه‌تی عێراقی كردووه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ی بۆ بداته‌وه‌ و له‌وه‌ش 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یه‌.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌: "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، پێیان راگه‌یاندین، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم 24ملیار دۆلار قه‌رزداره‌ و به‌شێكی ئه‌و قه‌رزانه‌ ئیلتیزاماتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌، هه‌روه‌ها 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ ئه‌وه‌ی تریشی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و قه‌رزی بانكه‌كانه‌".

ناوبراو روونیشیكرده‌وه‌: پێشنیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم دانه‌وه‌ی ئه‌و 24 ملیار دۆلاره‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی به‌پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه‌، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دانوستانه‌كان ئایا حكومه‌تی عێراق ئه‌و داوایه‌ جێبه‌جێ ده‌كات یان نا. شیروان میرزا له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ دواڕۆژ وتیشی :"به‌قه‌ناعه‌تی من حكومه‌تی عێراق ئه‌و داوایه‌ جێبه‌جێ ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقیش پێیوایه‌ هه‌رێم له‌ساڵی 2014ه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوكیشی فرۆشتووه‌".