ئەمڕۆ جەنگی عێراق و ئێران دەستی پێكرد

22/09/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە بەرواری 22-9-1980 جەنگی لە نێوان عێراق و ئێراندا روویداو ئەو جەنگەش ماوەی هەشت ساڵ بەردەوام بوو.


جەنگی عێراق و ئێران لە عێراق بەناوی قادسیەی سەدام و لە ئێرانیش بەناوی دیفاعی موقەدەس ناونرابوو بەهۆی ناكۆكی لەسەرئاوەكانی كەنداو سەری هەڵدا.


شەرەكە بۆماوەی 8 ساڵ بەردەوام بوو و ناسرابوو بە جەنگی یەكەمی كەنداو" كە تا بەرواری 8-8-1988 دریژەی كێشا.


لەوشەرەكەدا بەپێی ئامارەكان نزیكەی ملیۆنێك كەس لە هەردوولا كوژران و زیانی ماددیش لە هەردوو وڵات بە 400ملیار دۆلار ئەمریكی مەزەندە كرا.


لەكۆتاییەكانی شەری عێراق و ئێراندا ، ئێران شاری هەڵەبجەی داگیركردو بەو هۆیەشەوە حكومەتی عێراقی چەكی كیمیایی تیادا بە كارهێناو بەو هۆیەشەوە زیاترلە پێنج هەزار هاولاتی مەدەنی شەهید بون و 20هەزاركەسی دیكەش برینداربون و ئەمەش بە ترسناكترین قۆناغی ئەو جەنگە دادەنرێت.