سلێمانی...كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بەرێوە دەچێت

22/09/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیانی پارێزگای (سلێمانی -هەڵەبجە ) و هەردووئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین ئاگاداردەكاتەوە كە هەڵمەتێكی نیشتیمانی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی مندالان لەهەفتەی داهاتووە بەرێوە دەچێت.


راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەئاگادارینامەیەكدا كەوینەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە"هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای (سلێمانی -هەڵەبجە ) و دەڤەری گەرمیان و ڕاپەرین وە كەمپەكانی (باریكە- ئاشتی- عەربەت –تازەدێ- قۆرەتوو ) ئاگاداردەكەینەوە كە هەڵمەتێكی نیشتیمانی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان جێبەجێ دەكەین"


ئەوەش هاتووە" هەڵمەكەتە لە بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٩ تاوەكو ٣/١٠/٢٠١٩ بۆماوەی پێنج ڕۆژ بۆ منداڵانی تەمەن خوار پێنج بەردەوام دەبێت "


لەئاگادارینامەكەدا ئەوەش هاتوە" ئەم هەلمَەتە هەمووئەو منداڵانە دەگرێتەوە لەتەمەنی خوار 5ساڵەوە ئەگەر چەندجار كوتانیشی بۆ كرابێت یان سەرە كوتانیشی بێت تكایە منداڵەكانتانی لێبێ‌ بەش مەكەن لەرێگەی تیمە گەرۆك و جێگیرەكانمانەوە كە بەرێوە بەرایەتی گشتی تەندروستی (سلێمانی – هەڵەبجە - گەرمیان - راپەرین ) وە بە رێوەبەرێتی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتیەكانی خۆپاراستنی تەندروستیەوە سەرپەرشتی دەكرێت."